14 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكایهتیی ههرێم: پێویسته ناكۆكییهكان بەیاسا و دوور له توندوتیژی یهكلایی بكرێنهوه
پەیام
لەسەر شەڕەكەی سلێمانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "جهخت له سهروهریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سهر و ماڵی هاوڵاتییان دهكهینهوه، پێویسته سهرجهم كێشه و ناكۆكییهكان به یاسا و دوور له توندوتیژی یهكلایی بكرێنهوه".
لەبارەی پێشهات و شەڕەكەی شاری سلێمانییەوە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
دوابەدوای ڕووداوە نەخوازراوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی كە بەداخەوە ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە، جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان دەكەینەوە.
پێویستە سەرجەم كێشە و ناكۆكییەكان بە یاسا و دوور لە توندوتیژی یەكلایی بكرێنەوە.
هاوكات، سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2025/8/22
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە