10 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی ڕووداوەكانی سلێمانییان كرد
پەیام
هەریەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا ئیدانەی ڕووداوەكانی سلێمانییان كرد و پاڵشتیی خۆیان بۆ عێراقێكی سەقامگیر لەڕووی سیاسی و ئەمنی دووپات كردەوە.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئیدانەی ڕووداوەكانی سلێمانی كرد و جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافەكانی مرۆڤ كردەوە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ناكۆكییەك یان ناڕەزایەتییەك.
یونامی جەخت لەوەش دەكاتەوە، چارەسەری ئاشتیانە تاكە ڕێگایە بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەكان بن.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا، یونامی داوای لە هەموو لایەنەكان كرد بەشداری لە دیالۆگێكی گشتگیردا بكەن ئامانج لێی پتەوكردنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕێگریكردن بێت لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی.
لەلایەكی دیكەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئیدانەی ڕووداوەكانی سلێمانی كرد و جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە پتەوكردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی.
دووپاتیشی كردەوە، توندوتیژی هیچ شتێك بەدەست ناهێنێت جگە لە دابەشبوونی زیاتر، هاوكات گرنگیی كاركردنی هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ بنیادنانی داهاتوویەكی ئارام و یەكگرتوو دووپاتكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە