22/08/2025 369 جار خوێنراوەتەوە

بەرەی گەل: گیانی سەرۆك و ئەندامانمان لە ئەستۆی سەرۆكی یەكێتییە

پەیام 

بەرەی گەل راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لە كۆنسووڵخانە، نوێنەرایەتییەكان و حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرانبەر ئەو كردەوانە بێدەنگ نەبن و راشیگەیاندووە، "گیانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەندامانی بەرەی گەل لە ئەستۆی سەرۆكی یەكێتییە".

لە بەرانبەردا دەزگای ئاسایش راگەیاندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی لالەزار بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داواكراوەكان ئامادەنەبوون خۆیان رادەست بكەن و تەقەیان لە هێزەكانی ئاسایش كردووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پرۆسەكە پاڵپشت بە بڕیاری دادگا هەنگاوەكانی نراون لەپێناو جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن بووە، كە لەلایەن خودی دادوەر بڕیارەكە دەرچووێندراوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ 22ى 8ى 2025 لە ئوتێل لالەزار لە سلێمانى، شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکەى لاهور شێخ جەنگى سەرۆکى بەرەى گەل دەستیپێکرد، سەرەنجام دواى چەند کاتژمێرێک لە شەڕ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیر كران، بەهۆى شەڕەکەشەوە 10 کەس لە هەردوولا کوژران و دەیانى دیکەش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. لە 10 رۆژدا 10 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەى هەرێم سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی راگرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەئامانج گیرا و سودانى لیژنەی لەسەر پێكدەهێنێت

سەرەتا