3 رۆژ پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
كاندیدە پەسەندكراوەكان حەوت هەزار و 440 کەس و دوورخراوەکانیش 627 کەسە
پەیام
ژمارەی كاندیدە دوورخراوەكان گەیشتە 627 كاندید، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیش بۆ هەڵبژاردن، كۆمیسیۆن كاغەزی دەنگدانی پەسەند كردووە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە دانیشتنێكی تایبەتدا كاغەزی دەنگدانی پەسەند كردووە و دوای پەسەندكردنیشی ناردوویەتی بۆ چاپكردن.
كۆمسیۆن دەڵێت، بەپێی ڕێژەی پێویست كاغەزی دەنگدان كە ناو و لۆگۆ و ژمارەی لیستەكان لەخۆ دەگرێت، چاپ دەكەن.
هاوكات كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، تا دوێنێ 24ی ئاب، 627 كەسیان لە كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخستووەتەوە، ئێستا ژمارەی كاندیدە پەسەندكراوەكان حەوت هەزار و 440 كەسە.
ئاشكراشی رد، لە كۆی ئەو كەسانەی دوورخراونەتەوە، 290 كەسیان پەیوەندی بە بنەماكانی دادپەروەرییەوە هەبووە، 163 كەسیان داوای گۆڕینیان كراوە، 106 كەسیان لە تاوانەوە تێوەگلاون، چوار كەسیان بەهۆی بەڵگەنامەی ساختە، 15 كەسیان بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، 34 كەسیشیان بەهۆی نەبوونی بڕوانامە دوورخراونەتەوە.
جەختیشی كردەوە، 10 لەو كەسانەی دوورخراونەتەوە لە پێكهاتەی مەسحییەكانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە