7 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت یاسای حه‌شدی شكاندوه‌ته‌وه
په‌یام
حسێن به‌تات ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: یاسای حه‌شدی شه‌عبی له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كێشراوه‌ته‌وه.
به‌تات ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت یاسای داڕشتنی بونیادی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ زانینی هۆكاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه، وتیشی: فشار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه بۆ په‌كخستنی یاساكه هه‌یه.
به‌تات داواشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، پێش كۆتاییهاتنی خولی ئێستا، فشار له حكومه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی یاساكه و ده‌نگدان له‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای كرد، له هه‌ر فشارێكی ناوخۆی و ده‌ره‌كی دووربكه‌ونه‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی بده‌ن.
پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ریه‌كه له لایه‌نه شیعه‌كان له‌لایه‌ك و سوننه و كورده‌كانه له‌لایه‌كی دیكه، جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا به توندی له‌ڕێی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه ناڕه‌زایی خۆی گه‌یاندۆته به‌رپرسانی عێراق و به ته‌واوی پرۆژه‌یاساكه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە