15 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
په‌سه‌ندكردنی لیستی باڵیۆزه‌كانی عێراق نیگه‌رانی هه‌ندێك لایه‌نی لێكه‌وته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی دا له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی 91 باڵیۆزی عێراق له وڵاتان، سودانی ده‌ستخۆشی كرد، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن بوه‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ستایشی په‌رله‌مانی كرد به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی لیستی باڵیۆزه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ كۆتاییهێنان به بۆشاییه‌كی له پۆسته دیپلۆماسییه‌كاندا كه له ساڵی 2009ه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوی مابووه‌وه.
سودانی جه‌ختی له گرنگی ئه‌وه كرده‌وه كه باڵیۆزه‌كان به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزن و چاودێری عێراقییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه تێیدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
له كۆی 91 باڵیۆزی نوێ، 19یان كوردن، كه (10یان پارتی و هه‌شتیشیان یه‌كێتین و یه‌كێكیان حزبی ته‌قه‌دوومه.
سه‌ره‌ڕای ستایشكردنی حكومه‌ت، په‌سه‌ندكردنی لیسته‌كه مشتومڕێكی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی چونكه هیچ زانیارییه‌كی كه‌سیی كاندیده‌كان به‌رده‌ست نه‌بوو بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، و به‌شێكیان تێبینیان له‌سه‌ره و یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه، جگه له‌وه‌ی ناوه‌كان كوڕێكی مشعان جبووری و كوڕی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان تێدایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە