3 رۆژ پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بڕیار دەدات
پەیام
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت لەبارەی مووچەی مانگی شەش و ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادەوە بڕیار بدات.
سبەی سێشەممە لە بەغدادی پایتەخت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكان بڕگەیەك لە كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دۆسیە هەڵپەسێردراوە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدادەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیام لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەن محەمەد عەلی تەمیم، وەزیرانی پلاندانان و تەیف سامی، وەزیری دارایی و بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنەوە پێشكەش دەكرێت. كە تایبەتە بە پرسی داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەوتین.
چاوەڕوان دەكرێت دوای پێشكەشكردن و گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتە هاوبەشەكە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدات.
ئەمە لە كاتێكدایە تا دوێنێش لیژنە هاوبەشەكە لەبارەی پرسی باج و ڕسومات و داهاتی نانەوتییەوە ڕێكنەكەوتبوون، هەروەها هەرێمی كوردستانیش هێشتا نەیتوانیوە كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت ڕازی بكات بۆ ڕادەستكردنی نەوت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە