3 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: دووشه‌ممه ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن
وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1 ی 9 ی 2025ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی (مباشرة) مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه مامۆستایان نیگه‌رانن له پشتگوێخستنیان و پێنه‌دانی شایسته داراییه‌كانیان.
له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق خزمه‌تێكی شایسته‌ی مامۆستایان ده‌كرێت و له‌نوێترین هه‌نگاویشدا، بڕیار درا 150 هه‌زار دیناریان وه‌كو ده‌رماڵه بۆ زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی له‌ناو مامۆستایانی هه‌رێم لێ كه‌وته‌وه.
مامۆستایانی هه‌رێم نه‌ك ده‌رماڵه‌یان بۆ زیاد ناكرێت، به‌ڵكو 104 ڕۆژه ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیشیان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به گیرفانی به‌تاڵ و دڵێكی پڕ له نائومێدییه‌وه، ناتوانن نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن ئیراده پێبگه‌یه‌نن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە