15 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی عێراق بۆ حه‌وت پرس كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند، كه ته‌ندروستی ده‌روونی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان له ئه‌وله‌ویه‌تدان
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانی بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند، كه له حه‌وت بڕگه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه.
بڕیاره دانیشتنه‌كه كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێبكات و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ له‌خۆبگرێت، به‌تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستی ده‌روونی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ڕژێمی پێشوو.
جێی ئاماژه‌یه به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ خستنه‌ناوه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی تێدا نییه كه ته‌نها ده‌نگدانی ماوه بۆئه‌وه‌ی ببێته یاسا.
پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ریه‌كه له لایه‌نه شیعه‌كان له‌لایه‌ك و سوننه و كورده‌كانه له‌لایه‌كی دیكه، جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا به توندی له‌ڕێی جپێگری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه ناڕه‌زایی خۆی گه‌یاندۆته به‌رپرسانی عێراق و به ته‌واوی پرۆژه‌یاساكه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە