2 رۆژ پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق ده‌ستكاری پڕۆژه یاسای حه‌شد ده‌كات
دوای كاردانه‌وه ناوخۆییه‌كان و هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا، حكومه‌تی عێراق هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌نێت هه‌مواری یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان بكشێنێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عێراقی به كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بییان ڕاگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینیی حه‌شدی شه‌عبی كه پیشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه، بكشێنێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یان وتووه، چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له پڕۆژه‌یاساكه گفتوگۆی زۆریان به‌دوای خۆدا هێناوه و پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه و ده‌ستكارییكردنه.
به‌پێی هه‌واڵی به‌شێك له میدیاكان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا، سه‌ركرده‌كانی شیعه بڕیاران داوه یاساكه بكشێننه‌وه و له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌ربكات، به‌م جۆره داواكاریی هێزه‌كانی حه‌شد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خۆیان له هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كانیش ده‌پارێزن.
دوێنێیش مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، هۆشداریی ئه‌مریكایان پێگه‌یشتووه به‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی به‌م شێوازه‌ی ئێستا له په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێنرێت ئه‌وا عێراق تووشی گرفت و هێرش ده‌بێت.
جێی باسه به‌پێی هه‌مواری یاسای حه‌شدی شه‌عبی، هه‌موو چه‌كدارانی حه‌شد هاوتای سه‌ربازانی سوپا و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بن له ماف و ئه‌ركدا و ته‌واوی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینیان پێ ده‌درێت و ده‌رماڵه‌ی پێویستیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە