2 رۆژ پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئێران كۆ ده‌بنه‌وه
گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له جنێف كۆبوونه‌وه و دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی (فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا) به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی.
ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان دوای ئه‌وه دێت، مانگی ڕابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ، گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئێران به‌ڕێوه چوو. مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی، نوێنه‌ری ئێران له دانوستانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن هه‌یه و ئێرانیش ئاماده‌یه به‌شێك له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه له‌به‌رانبه‌ر لادانی سزاكانی ڕۆژئاوادا.
جێی باسه دوای جه‌نگی 12 ڕۆژه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی و ئێران كه تیایدا ئه‌مریكا بۆردومانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی تارانی كرد، گرژیی و ناكۆكی له نێوان ئێران وئه‌مریكادا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی، وڵاتانی ئه‌ورووپایش ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی دانوستانه‌وه ئێران به ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕازی بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە