3 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاری؛ داواكاری گشتی سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسێك تۆمار ده‌كات
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ڕووسیا، داواكاری گشتیی تاران سكاڵای له‌سه‌ر محه‌مه‌د سه‌در ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران تۆمار كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند، كه داواكاری گشتی له تاران سكاڵای یاسایی له دژی محه‌مه‌د سه‌در، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش دوای لێدوانه مشتومڕاوییه‌كانی له به‌رنامه‌یه‌كی ئۆنلایندا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لێدوانه‌كانی سه‌در گوایه ئیدعای بێ بنه‌مای تێدابووه، ئه‌مه‌ش وای له داواكاری گشتی كردووه دۆسیه‌یه‌كی یاسایی له دژی بكاته‌وه و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بكات.
محه‌مه‌د سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیدا، ڕایگه‌یاندبوو كه ڕووسیا زانیارییه‌كانی شوێنه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئێرانی گواستووه‌ته‌وه بۆ ئیسرائیل له كاتی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌یدا له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبوو كه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی ئێران، له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه تیرۆر كراوه.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌رگری ئێرانی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پشت به هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دۆكیومێنتكراو نابه‌ستێت و ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به "شیكردنه‌وه‌یه‌كی كه‌سیی هه‌ڵه" وه‌سف كرد.
ئه‌م لێدوانانه كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له ناوه‌نده سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران‌دا لێكه‌وته‌وه، چونكه به تۆمه‌تی جددی داده‌نرێن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌یه له كاتێكدا هه‌ردوو وڵات هاوكارییه‌كی ستراتیژیی گه‌شه‌سه‌ندوو به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە