2 رۆژ پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌نیاهوو وه‌ڵامی پێشنیازی نێوه‌ندگیره‌كانی بۆ ئاگربه‌ست نه‌داوه‌ته‌وه
میدیای زایۆنی ئاشكرای ده‌كات حكومه‌تی قه‌واره‌كه وه‌ڵامی پێشنیازی نێوه‌ندگیره‌كان له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌وه ناداته‌وه.
كه‌ناڵًی 13ی ئیسرائیلی بلاوی كردووه‌ته‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی تاوتوێی داگیركردنی غه‌ززه و شێواز و قه‌باره‌ی كاردانه‌وه حه‌ماس ده‌كات، بڕیاریشی داوه وه‌ڵامی نوێتین پێشنیازی هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ڕ و میسڕ نه‌داته‌وه كه له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانه‌وه پێشكه‌شیان كردووه.
ئه‌و پێشنیازه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه، هه‌فته‌ی ڕابردوو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی قه‌واره‌ی زایۆنین بۆ پێشنیازه‌كه.
به‌ڵام كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی قه‌واره‌كه كۆ ده‌بێته‌وه به‌ڵام باسی دانوستان و ئاگربه‌ست ناكات له‌بری ئه‌وه پرسی داگیركردنی غه‌ززه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ناوخۆیی تاوتوێ ده‌كات.
جێی باسه نزیكه‌ی دوو ساڵه قه‌واره‌ی زایۆنی به‌شێوازێكی دڕندانه كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌بێ مه‌رج پشتیوانیی ده‌كه‌ن، تا ئێستاش جارێك ئاگربه‌ستی شكاندووه و چه‌ندین جاریش له دانوستان و ڕێككه‌وتن خۆی لاداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە