2 رۆژ پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان: تا قیامه‌ت كورد و تورك پێكه‌وه ده‌ژین
په‌یام
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، تورك و كورد و عه‌ره‌ب تا قیامه‌ت پێكه‌وه ده‌ژین و هه‌موو كارێكیش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی "توركیای بێ تیرۆر".
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌نوێترین لێدواندا دووپاتی ده‌كاته‌وه، توركیا له ماویه‌كی كورتدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی له به‌روپێشبردنی پرۆسه‌ی "توركیای بێ‌تیرۆر"دا بڕیوه، ده‌شڵێت: له‌وكه‌سانه خۆشنابین كه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌كه.
ناوبراو داوا له ته‌واوی پێكهاته‌كانی توركیا ده‌كات له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی چاوكراوه بن، ده‌شڵێت: ئێمه وه‌كو تورك و كورد عه‌ره‌ب تا قیامه‌ت پێكه‌وه ده‌ژین.
ئه‌ردۆغان ڕاشیگه‌یاند، شه‌و و رۆژ له هه‌وڵدان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه سه‌رجه‌م پیلانگێڕی و ئاسته‌نگییه‌كان و بونیادنانی توركیایه‌كی به‌هێز و نوێ.
ده‌شڵێت: توركیا گه‌ره‌نتییه بۆ پاراستنی كورد، ئه‌وانه‌ی ڕوو له ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق ده‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە