1 رۆژ پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر ترسناکە
وتەبێژی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ، ئۆلگا چێرێڤکۆ ڕایگەیاند کە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، زۆر ترسناکە.
ئۆلگا چێرێڤکۆلە لێدوانێکدا وتی: "دیمەنانەی کە لەبارەی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەسەر شاشەکان نیشان دران وەسف ناکرێن، ئەمە ھێرشێکی دیکەيە بۆ سەر تەندروستی لە غەززە".
وتیشی: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، زۆر ترسناکە".
ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی دوو ساڵی ڕابردوودا، بۆ چەندین جار نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ناسر لە ناوەڕاستی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، ٢٠ فەڵەستینی کوژران کە پێنجیان ڕۆژنامەنووس بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە