2 رۆژ پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
له‌مڕۆوه سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سووریا نامێنن
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، بڕیاری كۆتایی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریای ڕاگه‌یاند و ته‌واوی سزاكانی له تۆماری یاسا فیدراڵییه‌كان سڕییه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كۆتایی دراوه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا و بڕیاره‌كه له سێشه‌ممه‌وه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌رمانی جێبه‌جێكاریی بۆ كۆتاییهێنان به به‌رنامه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا واژۆ كرد، كه ئه‌مه‌ش به گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر دیمه‌شق داده‌نرێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بارودۆخی مه‌یدانی گۆڕاوه" و "هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی حكومه‌ته نوێیه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع" ڕێگایان بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه خۆش كردووه.
پێشتر له 23ی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تێكی گشتیی دابوو كه ڕێگه‌ی به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی و مامه‌ڵه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی سوریا و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك بانكی ناوه‌ندی دابوو، هاوكات سزاكانی یاسای "قه‌یسه‌ر"ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌ساردبوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵگرتنی سزاكان ببێته هۆی باشبوونی دۆخی ئابووریی سووریا له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌واڵه داراییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی وه‌به‌رهێنانی نوێ‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە