5 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
توركیا ڕێكخستنه سه‌ربازییه‌كانی له‌نێو سوپای سوریادا ده‌چێنێت
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌ربازه سوورییه‌كان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له توركیادا ده‌خرێنه نێو پڕۆگرامی ڕاهێنانی زۆر ورد و داخراو، به‌و پێوه‌ره كاتییه‌ی بۆ سه‌ربازانی توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئامانج لێی چاندنی ڕێكخستنی سه‌ربازی توركییه له‌نێو ڕیزه‌كانی سوپای سووریادا.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت چاوپێكه‌تنه‌كانی نێوان فه‌رمانده سه‌ربازییه سووری و توركییه‌كان له‌ماوه‌كانی داهاتوودا چڕتر بكرێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له پلانی هاریكاری هاوبه‌ش و خشته‌ی مه‌شقی هاوبه‌ش فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی سووریا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.
ئه‌نقه‌ره‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئاماده‌ی بنیاتنانی ناوه‌ندێكی ڕاهێنانی سه‌ربازی هاوبه‌شی ده‌ستبه‌جێیه له‌نێو سووریا، له ئه‌گه‌ری بانگهێشتی فه‌ڕمی له‌لایه‌ن سووریاوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات توركیا به‌شێوه‌ی كرداری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واوكردووه.
هاوكات تووركیا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و نموونه سه‌ركه‌وتووه‌ی له سووریا په‌یڕه‌و بكات كه له هه‌ریه‌ك له سۆماڵ و لیبیا جێبه‌جێی كرد، به پێی پلانه‌كه‌ش كۆلێژی جه‌نگ و قوتابخانه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆل له سووریا بنیات ده‌نێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كورسی بۆ قوتابیانی سووریا له كۆلیژه جه‌نگییه‌كان و قوتابخانه سه‌ربازییه‌كان دوای ده‌رچوونیان دابین ده‌كات، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ وڵاته‌كه‌یان ئه‌ركیان له‌نێو سوپای سوریادا پێ ده‌به‌خشرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان توركییه‌كانیش، ناوچه‌ی سیرین یۆل له ویلایه‌تی هاتای، كه پێشتر ناوه‌ندی ڕاهێنای (سوپای ئازادی سووریا) بووه ده‌بێته‌وه به وێستگه‌ی سه‌ره‌كی پڕۆگرامه نوێیه‌كه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە