17 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: پێویسته ده‌رفه‌ت به دیبلۆماسییه‌ت بدرێت
په‌یام
دایپلۆماتكارانی ئه‌وروپا و ئێران دووه‌مین گه‌ڕی كۆبوونه‌وه‌كانیان له جنێڤ ئه‌نجام دا و شاندی ئێران داوا ده‌كات، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌رفه‌ت به دیپلۆماسییه‌ت بدرێت.
به‌رپرسانی ئه‌وروپا كه له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا پێكهاتبوون، داوایان له ئێران كردووه چه‌ند كارێك ئه‌نجام بدات، له‌وانه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به شێوه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر دۆخی كۆگای یۆرانیۆم و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ دووباره ده‌ستڕاگه‌یشتنی پشكنه‌رانی ده‌زگای چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
له‌به‌رانبه‌ردا كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی شاندی ئێران بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار و ڕاشكاویان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته كردووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێران پابه‌ند ده‌بێت به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسیی قازانجبه‌خش بۆ هه‌ردوو لایه‌ن، هاوكات داوای له ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی دروست بخه‌نه به‌رده‌ست و كات و ده‌رفه‌ت بده‌ن به دیپلۆماسی.
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، بۆ هه‌وڵدان بوو له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ئێران‌دا، كه پێشتر به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی ساڵی 2015 هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە