2 رۆژ پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی: ده‌روازه‌كان به‌ڕووی فه‌له‌ستیندا بكه‌نه‌وه
ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌وه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له شاری جدده‌ی سعودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان ئه‌نجام دا و تێدا تاوتوێی دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆسه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی كرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی ڕێكخراوه‌كه‌دا داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرا كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی دوژمنكارییه‌كانی سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه‌وه ئه‌نجام بدات، و ده‌روازه‌كان بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان به شێوه‌ی ته‌واوه‌تی و بێ به‌ربه‌ست بكرێنه‌وه.
هاوكات داوای گره‌نتیكردنی ئازادی كاری ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كانی له غه‌ززه كرد له پێش هه‌موویانه‌وه ڕێكخراوی ئۆنروای سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی قه‌ته‌ر و میسڕ و ئه‌مریكایشكی كردووه بۆ گه‌یشتان به ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی جه‌نگ و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی قه‌واره‌كه‌یشی كرد كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به ئه‌نجام بگات.
هه‌روه‌ها وته‌كانی نه‌ته‌نیاهووی له‌باره‌ی ئیسرائیلی گه‌وره‌وه ڕه‌ت كرده‌وه كه به‌شێك له خاكی وڵاتانی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته مه‌ترسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكخرراوی هاریكاری ئیسلامی تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبونه‌وه‌ی له‌باره‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یه‌نراودا ماونه‌ته‌وه نه‌یتوانیوه هیچ كرده‌یه‌ك ئه‌نجام بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە