18 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

پووتین: با زیلێنسكی بێته‌ مۆسكۆ و پێكه‌وه‌ كۆببینه‌وه‌


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین وێڕای بانگهێشت کردنی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ مۆسکۆ، جەختی لەوە کردەوە کە سەبارەت بە جەنگ نوورێک لە کۆتایی ئەو تونێلەدا دەبینێت.
ڤلادیمیر پوتین دوای سەردانە چوار ڕۆژییەکی بۆ چین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسەکانی وڵاتەکەی کرد.

لەبارەی دیدار لەگەڵ زێلێنسکی، سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز دیدار لەگەڵ سەرۆکی  ئۆکرانیای ڕەت نەکردووەتەوە، وتیشی، لەم بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ'یش پرسیاری لێکردووە.
ڤلادیمیر پوتین ڕاشیگەیاند ئامادەی دیدارێکی لەو چەشنەیە و وتیشی: "ئەگەر زێلێنسکی ئامادەیە ئەوە با بێتە مۆسکۆ و ڕێگە بدەن ئەو دیدارە ئەنجام بدرێت".

پوتین ڕایگەیاند، ئەگەر لۆژیک زاڵ بێت ئەوە دەشێ بگەن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ جەنگەکە، وتیشی: "دەوڵەتی ترەمپ'یش هەوڵێکی بەرپرسیارانەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی جەنگەکە. من پێم وایە لە کۆتایی تونێلەکەدا نوورێک دەبیندرێت. وەرن بزانین کە دۆخەکە چۆن دەچێتە پێشەوە. بە پێچەوانەوە ئەو ئەرکانەی بۆمان دیاریکراوە پێویستە بە ڕێگەچارەی سەربازیی چارەسەریان بکەین".

سەرۆکی ڕووسیا جارێکی دیکە دووپاتی کردە کە دژی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیایه‌ لە پەیمانی ناتۆدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكانی ڕووسیا و چین كار لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی مرۆڤ بۆ 150 ساڵ دەكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ داوای ئازادكردنی دیله‌كانی كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وت وڵات ئاماده‌ن میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی بكه‌ن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: با زیلێنسكی بێته‌ مۆسكۆ و پێكه‌وه‌ كۆببینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئومێدم به‌ پووتین نه‌ماوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین به‌ نیشاندانی هێزی وڵاته‌كه‌ی یادی 80 ساڵه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌می كرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌فغانستانی هه‌ژاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌لجیكا: دان به‌ فه‌له‌ستیندا ده‌نێین

سەرەتا