17 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
حه‌وت وڵات ئاماده‌ن میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی بكه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند تا ئیستا حه‌وت وڵات ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ میوانداریكردنی كۆبوونه‌وه له نێوان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤلۆدۆمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا.
ئه‌ندریه سیبیگا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له تۆڕی ئێكس بڵاوی كرده‌وه كه "لانیكه‌م تا ئیستا حه‌وت وڵات ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆكرانیا و ڕووسیا بكه‌ن، كه بریتین له نه‌مسا، ڤاتیكان، سویسرا ، توركیا، له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی كه‌نداو".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م پێشنیازانه جدین و زلنسكی ئاماده‌یه بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا داوای زلینكسی كردبوو سه‌ردانی مۆسكۆ بكات ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه بۆ كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڕایگه‌یاند: له ئیستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره، به‌ڵام پوتین ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ ئه‌گه‌ر كارنامه‌یه‌كی ڕوون هه‌بێت كه ده‌رفه‌ت بۆ ڕێككه‌وتن ده‌ستبه‌ر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە