17 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
بومهلهرزهیهكی دیكه ئهفغانستانی ههژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی ڕیختەر شاری جەلال ئاباد لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان'ی هەژاند.
بوومەلەرزەکەی جەلال ئاباد لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێشووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلەی ڕیختەر شاری کونار لە هەمان ناوچەی هەژاندبوو.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی ڕیختەر لە دووری ٣٤ کیلۆمەتری شاری جەلال ئاباد لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕووی داوە.
هەفتەی پێشووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلەی ڕیختەر شاری کونار لە هەمان ناوچەی هەژاندبوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەس و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندبوو.
بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە، ئەوە بوومەلەرزانە یەکێک بووە لە بەهێزترین بوومەلەرزەکانی مێژووی ناوچەکە و زیانێکی زۆر لێکەوتووەتەوە.
بە هۆی شاخاویبوون و سەختی ناوچەکە و هەروەها کەمبوونی تواناکانی فریاکەوتن، دەستپێڕاگەیشن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزە ئەستەم بووە و ئەوەش بووەتە هۆی زیاتر زیانگەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە.
لەگەڵ ئەوەشدا مانگی سووری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە هەشت هەزار خانوو لە سێ پارێزگا بە هۆی بوومەلەرزەوە ڕووخاون و تەرمێکی زۆر لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی ماڵەکاندا ماونەتەوە و هەوڵدان بۆ دەرهێنانیان درێژەی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە