2 رۆژ پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
به‌لجیكا: دان به فه‌له‌ستیندا ده‌نێین
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا به‌لجیكا ڕایگه‌یاند كه له‌م مانگه‌دا له نیویۆرك دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت و سزای توند به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ماكسیم بریڤۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، له پۆستێكدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی "له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت، و سزای توند به‌سه‌ر حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌سه‌پێنێت."
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه كه زیاتر له 12 وڵاتی ڕۆژئاوا، له‌وانه فه‌ره‌نسا، ئوسترالیا، به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا، پێشتر ئاره‌زووی خۆیان بۆ داننان به فه‌له‌ستین ده‌ربڕیوه له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كه له نۆ تا 23ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بریڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌لجیكا به‌شداری له "ڕاگه‌یاندنی نیویۆرك"دا ده‌كات، كه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی خۆشده‌كات، هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر ڕۆشنایی كاره‌ساتی مرۆیی كه له فه‌له‌ستین، به‌تایبه‌تی له غه‌ززه ڕووده‌دات، و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دراوه.
وتیشی: به‌لجیكا 12 سزای توند به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا ده‌سه‌پێنێت، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردن له ئۆردوگا جوله‌كه نشینه‌كان و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی كڕینی گشتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە