8 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئومێدم به پووتین نه‌ماوه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، زۆر نا‌ئومێد بووه له ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا، دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له ئه‌لاسكا نه‌یتوانی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا به‌ده‌ست بهێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا باسی له‌وه كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كی نایابیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر نا‌ئومێد بووه له پووتین، هه‌زاران كه‌س ده‌مرن، ئه‌مه جه‌نگێكی بێمانایه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، كارێك ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و پاراستنی ژیانیان له‌ناو ئه‌و ململانێیه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نیگه‌ران نییه له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی رووسی-چینی دژی ئه‌مریكا و ڕاشیگه‌یاند، ئاسته‌نگه جیهانییه‌كان وای لێده‌كه‌ن سه‌رنج بخاته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مرۆیی له ئۆكرانیا.
لێدوانه‌كانی تره‌مپ هاوكات بوون له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازایی نوێ له‌لایه‌ن رووسیاوه له كه‌رته دیاریكراوه‌كانی هێڵی به‌رگری، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە