16 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ داوای ئازادكردنی دیله‌كانی كرد
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد سه‌رجه‌م دیله زایۆنیه‌كانی ئازاد بكات، له به‌رانبه‌ردا حه‌ماس ئاماده‌یی ده‌ربڕی به ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێشنیازه .
تره‌مپ له نوسراوێكدا كه له تۆڕی تروس سوشیال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: به حه‌ماس ڕابگه‌یه‌نن سه‌رجه‌م 20 بارمته‌كان ئازاد بكات، نه‌ك دوان یان پێنج و حه‌وت، ئه‌و كاته بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت و جه‌نگ كۆتایی پێ دێت.
له به‌رانبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له پاش چه‌ند كاتژێمرێك له لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماده‌یی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی به‌رفراوان كه سه‌رجه‌م دیله زاینۆیه‌كان به‌ر بدات، له به‌رانبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له گیراوه فه‌ڵه‌ستینه‌كان ئازاد بكرێن و به كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت، هه‌روه‌ها سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی به ته‌واوی له كه‌رتی غه‌ززه بكشێته‌وه و ده‌روازه‌كان به ڕووی كه‌رته‌كه‌دا بكرێنه‌وه.
داواكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاندوه كه ئامانجی له ناوبردنی حه‌ماسه و نایه‌وێت له كه‌رتی غه‌ززه بكشێته‌وه له داهاتوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە