14 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
كەسوكاری دیلە ئیسرائیلییەکان: داگیركردنی غەززە ڕفێنراوەكان ناگێڕێتەوە
پەیام
خێزان و كەسوكاری دیلە زایۆنییەكانی لای حەماس ڕایدەگەیەنن: پیلانی داگیركردنی كەرتی غەززە دیلەكان ناگەڕێنێتەوە، دەیانكوژێت.
خێزان و كەسوكاری دیلە زایۆنییەكانی كەرتی غەززە پەیامێكیان ئاڕاستەی ئیال زامیر سوپاسالاری قەوارەی زایۆنی كرد و هۆشدارییان پێ دا كە "پیلانی داگیركردنی كەرتی غەززە ڕفێنراوەكان ناگەڕێنێێتەوە، بەڵكو دەیانكوژێت".
لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، كەسوكاری دیلەكان پەیام بە دامەزراوە ئەمنییەكان و بەتایبەتیش سوپاسالار دەدەن، كە كەرتی غەززە داگیر نەكەن، چونكە بە قسەی ئەوان بەو هەنگاوە دیلەكان ناگەڕێنەوە، بەڵكو دەكوژرێن.
لە پەیامەكەیاندا كەسوكاری دیلەكان دەڵێن: ئەگەر غەززە داگیر بكەن، بەمەبەست دەبنە پشكداری كوشتنی ڕفێنراوەكان، دواییش ناتوانن بانگەشەی ئەوە بكەن كە پێمان نەزانیوە.
كەسوكاری دیلەكان ئاشكراشی دەكەن، كە تائێستا 48 دیلی پیاو و ژن لای بزووتنەوەی حەماسن لە كەرتی غەززە، هەر بۆ فشاری زیاتریش بڕیارە ئێوارە و شەوی ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەند ناوچەیەك لە قەوارەی زایۆنی، لەنێویاندا بەردەم ماڵی سەرۆكوەزیران لە قودس و گۆڕەپانی دیلەكان لە تەلئەبیب بەڕێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە