5 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی لوبنان جه‌خت له‌سه‌ر چه‌كدانانی حزبوڵڵا ده‌كاته‌وه و ئه‌و حزبه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی (وه‌فا)ی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ره‌ی به‌رگریی چه‌ك ڕاده‌ست ناكات كه به به‌شێك له ئیراده و ڕۆحی خۆمانی ده‌زانین.
حه‌سه‌ن عیزه‌ددین ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی لوبنان له باڵی سیاسی حزبوڵڵا، ڕایگه‌یاند: ئێمه ئینتیمامان له هه‌موو كه‌س بۆ نیشتمان زیاتره و ڕه‌گداكوتراوترین له‌سه‌ر ئه‌و خاكه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات.
وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه و به‌په‌له و سه‌ركێشه‌ی داڕشتووه كه خۆی له كێشانه‌وه‌ی چه‌ك له به‌رگرییكاراندا ده‌بینێته‌وه و چووه‌ته ژێر ئه‌و بڕیاره، پێویسته پێیدا بچێته‌وه و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌رپرسیارێتی هه‌ر پێشهات و ده‌ره‌نجامێكی بڕیاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی.
ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبوڵڵا ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره له حكومه‌ته‌وه ده‌رچووه، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌بێت، جگه چه‌كدانان. ئه‌و وتی: ئه‌و چه‌كه جێی مه‌ترسییه بۆ زایۆنیستی دوژمن، ئه‌وه‌ش وامان لێ ده‌كات ده‌ستی پێوه بگرین، له‌ژێر هیچ بارودۆخ و پاساوێكیشدا ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرین.
قسه‌كانی ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی حزبوڵڵا دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان دێت كه تێیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی پلانی چه‌كداماڵین له حزبوڵڵا بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە