1 رۆژ پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
بەبێ وەزیرە شیعەكان، حكومەتی لوبنان تاوتوێی چەكداماڵینی حزبوڵڵای كرد
پەیام
حكومەتی لوبنان تاوتوێی چەكداماڵینی حزبوڵلای كرد و وەزیرەكانی سەر بەو پارتەش بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، حكومەتی لوبنان كۆ بووەوە، تەوەرەی سەرەكیی كۆبوونەوەكەش پلانی چەكداماڵین بوو لە حزبوڵڵا. لەوبارەوە پۆل مەرقەس، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە پلانی سوپای لوبنان بۆ قەدەغەكردنی چەك لە دەرەوەی سوپا و چەكداماڵین لە گرووپەكانی دیكە كردووە.
ئەو وتیشی: پلانەكە بەپێی چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت و سوپا بەپێی ئەو دەسەڵات و پێویستییە سنووردارانەی كە هەیەتی، دەست بە جێبەجێكردنی دەكات.
لە كۆبوونەوەكەی حكومەتی لوبناندا، فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە ئامادە بوو و پلانەكەی ڕوون كردەوە، بەڵام وەك ناڕەزایی دەربڕین لەبارەی پلانەكەوە، پێنج وەزیری شیعە بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد كە چوار وەزیریان نزیكن لە حزبوڵڵا و وەزیرێكی دیكەشیان سەربەخۆیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە