1 رۆژ پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل لەشكركێشی و ئۆپڕاسیۆنی سەر شاری غـ.ەززە فراوان دەكات

پەیام 

سوپای داگیركەری زایۆنی فەرمانی بە دانیشتووانی شاری غەززە كرد ناوچەكەیان چۆڵ بكەن ڕاشیگەیاند، ئۆپراسیۆنی وشكانی بۆ سەر شارەكە بەرفراوان دەكات.

سوپای داگیركەری زایۆنی داوای لە ئاوارە و دانیشتووانی شاری غەززە لە باكووری كەرتی غەززە كرد بە خێرایی و بەبێ پشكنین شارەكە چۆڵ بكەن و دەتوانن ڕوو بكەنە شاری خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە كە وەك ناوچەیەكی مرۆیی دیاریكراوە.

ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیەنراوەكەی سوپای داگیركەر، ئاوارەكانی شاری غەززە جارێكی دیكە ئاوارە بوونەوە و دەستیان بە رۆیشتن بەرەو باشوور كردەوە.

سوپای داگیركەر لە ڕاگەیەنراوێكی دیكەدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپرسیۆنی (گالیسكەكانی جەدعون 2) ئۆپراسیۆنی وشكانی بۆ سەر كەرتی غەززە فراوان دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە بزووتنەوەی حەماس و بەشێك لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هۆشدارییان داوە لەوەی هێرش و لەشكركێشی بۆ سەر شاری غەززە كارەساتی گەورەی لێ دەكەوێتەوە و قەیرانی مرۆیی دروست دەكات.

دوێنێش كەتیبەكانی قەسام ڤیدیۆیەكیان بلاو كردەوە كە دوو دیلی زایۆنی داوای ئاگربەست و ڕأگرتنی جەنگ دەكەن و دەڵێن هێرشكردنە سەر شاری غەززە بە مانای مردنی ئێمە دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌سوكاری دیله‌كان: پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان مه‌ترسیدارن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ ڕێكه‌وتن نزیكین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی لوبنان جه‌خت له‌سه‌ر چه‌كدانانی حزبوڵڵا ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و حزبه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌؛ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌بوون ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسوكاری دیلە ئیسرائیلییەکان: داگیركردنی غەززە ڕفێنراوەكان ناگێڕێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسڕ: برسێتی لە غـ.ەززە دروستكراوی ئیسڕایلە و وەك چەكێك بەكاریدەهێنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەدا 90ی كەرتی غەززە وێرانکراوە و زیانەكانی 68 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لەشكركێشی و ئۆپڕاسیۆنی سەر شاری غـ.ەززە فراوان دەكات

سەرەتا