4 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی ههڕهشهكانهوه؛ جارێكی دیكه ئاوارهبوون دهستی پێ كردهوه
پهیام
دوای هەڕەشەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بۆ بەرفراوانکردنی هێرشەکان و فەرمانی چۆلکردنی هەندێک ناوچە، دەیان هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە ناچار بوون کۆچیان کرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند، هەزاران دانیشتووی کەرتەکە لە ڕێگەی شەقامی ڕەشیدەوە، ناوچەکانی باکووریان بەرەو باشووری کەرتەکە جێ هێشت.
فەڵەستینییەکان بۆ مانەوەیان لە ژیان ناچار بوون پابەندی ئەو فەرمانەی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بن کە هەڕەشەی بەرفراوانکردنی هێرشی زەمینی کردبوو و هاوکاتیش ڕایگەیاندبوو کە بەو پێیە ڕێگە دەدات بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان.
نیگەرانییەکان بە هۆی پەرەسەندنی بۆردومانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی لە ناوچەکەش هەیە و سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی بەردەوامە لەسەر هێرشەکان.
هاوکات ژمارەیەکیش لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بڕیاریان داوە کە پابەندی ئەو فەرمانەی زایۆنییهكان نەبن و شوێنی خۆیان جێ نەهێشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە