1 رۆژ پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای گووگڵ و ناتانیاهۆ لەسەر شاردنەوەی تاوانەكان لە غـ.ەززە ڕێككەوتوون
پەیام
كۆمپانیای گووگڵ و سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕێككەوتنێكیان بۆ شاردنەوەی تاوانەكانی قەوارەكە لە كەرتی غەززە واژوو كردووە.
پێگەی درۆپ سایت نیوز بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای گووگڵ ڕێككەوتنێكی بە بڕی 45 ملیۆن دۆلار لەگەڵ نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی زایۆنی واژوو كردووە بۆ ئەوەی گێڕانەوە و خواستی تەلئەبیب لە ڕووداوەكانی غەززەدا بەبازاڕ بكات و تاوانەكانی 700 ڕۆژی ڕابردوو بەرانبەر فەڵەستینییەكان بشارێتەوە!
ئەو ماڵپەڕە ئەلكترۆنییە دەڵێت: ڕێككەوتنەكە حوزەیرانی ئەمساڵ واژوو كراوە و ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت، تیایدا كۆمپانیای گووگڵ وەك لایەنێكی سەرەكی لە پشتیوانییكردنی ستراتیژییەتی نەنەتنیاهوو بۆ ڕاگەیاندن ناوی هاتووە و بڕیارە گووگڵ هاوكاری قەوارەی زایۆنی بێت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت قەیران و مەرگەساتی سەر غەززە كەمتر لەوەی هەیە نیشان بدات.
هەوڵدان بۆ پەردەپۆشكردنی تاوان و كۆمەڵكوژییەكانی غەززە هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی سەركۆنە و ناڕەزایی نێودەوڵەتی بەرانبەر قەوارەی زایۆنی، بەتایبەت كە لە مانگی سێی ئەمساڵەوە تەواوی دەروازە سنوورییەكانی داخستووە و ڕێگە نادات خۆراك و دەرمان و پێداویستیی مرۆیی بگاتە دوو ملیۆن كەس لە غەززە و ڕۆژانەش لە ڕێی ئاسمانیی و زەمینییەوە كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە