24 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

میسڕ: برسێتی لە غـ.ەززە دروستكراوی ئیسڕایلە و وەك چەكێك بەكاریدەهێنێت

پەیام 

میسڕ ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسیارێتی كەرتی غەززە لە ئەستۆی ئیسرائیلی داگیركەردایە، و پێویستە پێشنیازی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی جەنگ قبوڵ بكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە قاهیرە لەگەڵ فلیپ لازارینی كۆمسیاری گشتیی ئاژنسی فریاگوزاری و بەكارخستنی ئاوارە فەڵەستینییەكان (ئۆنروا)، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند: برسێتی لە كەرتی غەززە بە تەواوی دروستكراوی ئیسڕایلە و وەك چەكێك بەكاری دەهێنێت.

وەزیری دەرەوەی میسڕ پاكتاوكردنی دۆسیەی فەڵەستینی ڕەت كردەوە و داوای لە قەوارەی زایۆنییش كرد پێشنیازەكەی ستیڤ ویتكۆف نێردەی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەست لە كەرتی غەززە قبوڵ بكات.

ناوبراو ڕوونی كردەوە "خۆبەزلزانینی ئیسڕائیل و سەپاندنی مەرجی مەحاڵ بەربەرستی گەورەن لەبەردەم گەیشتن بە پێشكەوتنی بەرچاو لە ڕەوتی ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە".

ئەمەو لە 18ی ئاب، مانگی ڕابردوو، بزووتنەوە حەماس ڕەزامەندی لەسەر پیشنیازی نێوەندگیرەكان بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان دەربڕی، بەڵام قەوارەی زایۆنی وەڵامی پێشنیازەكەی نەداوەتەوە و نەتەنیاهوویش ڕێككەوتنی گشتگیری ڕەتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌سوكاری دیله‌كان: پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان مه‌ترسیدارن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ ڕێكه‌وتن نزیكین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی لوبنان جه‌خت له‌سه‌ر چه‌كدانانی حزبوڵڵا ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و حزبه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌؛ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌بوون ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسوكاری دیلە ئیسرائیلییەکان: داگیركردنی غەززە ڕفێنراوەكان ناگێڕێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسڕ: برسێتی لە غـ.ەززە دروستكراوی ئیسڕایلە و وەك چەكێك بەكاریدەهێنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەدا 90ی كەرتی غەززە وێرانکراوە و زیانەكانی 68 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لەشكركێشی و ئۆپڕاسیۆنی سەر شاری غـ.ەززە فراوان دەكات

سەرەتا