14 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
"هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینی كاریگەری لەسەر مافەكانیان دروستناكات"
پەیام
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەینێت: هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت كاریگەری لەسەر مافەكانیان دروست ناكات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینبوونی فەرمانبەران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: بڕیارەكە لەسەر بنەمای داوایەكی فەڕمیی دەستەی خانەنشینانی نیشتیمانییەو نەبوونی ڕێنمایی تایبەت بۆ كارەكانی دەستەكە دەرچووە.
ئاماژەی بەوەیش كردووە "لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا وەزارەتی دارایی ڕەشنووسی پەیڕەوی نێوخۆی بۆ پێكهێنانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئامادە كرد و تێیدا سندوقەكەی بە بەشێك لە پێكهاتەكانی دەستەكە داناوە، داوای هەڵوەشانەوەی كردووە تا ڕێنمایی كارپێكراوی تایبەت بە دەستەكە دەردەچێت".
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەیش كردووەتەوە "بڕیارەكە هیچ زیانێك بۆ خانەنشینان بەدوای خۆیدا ناهێنێت و تەواوی مافە داراییەكانیان بەپێی یاسا پارێزراون".
لە كۆتاییشدا ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیران پابەندیی تەواوەتی خۆی بە پاراستنی مافەكانی خانەنشینان و فەرمانبەران و كاركردن لەسەر گەشەپێدانی سیستمی خانەنشینان دووپات دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە