2 رۆژ پێش ئێستا 178 جار خوێنراوەتەوە

فواد حسێن: لە ماوەی سێ ڕۆژدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد یەكلادەكرێنەوە

پەیام 

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا بڕیاری كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی دەدرێت.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدادەوە ڕایگەیاند: پێشكەوتنی بەرچاو لەبارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕوویداوە و ئەگەری گەیشتن بە تێگەیشتن لەم چەند ڕۆژەدا هەیە.

لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: كێشەكە لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی و كۆمپانیا نەوتییەكان، یاخود حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكاندا نەبووە، بەڵكو كیشەكە سێلایەنەیە و لە چەند ڕۆژێكی كەمدا چارەسەری ئەو دۆسیە دەكرێت.

ئەو بەرپرسە پارتییەی حكومەتی فیدڕاڵ پێشبینیشی كرد، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا لیژنە حكومییەكان كارەكانیان تەواو بكەن بە ئامانجی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ئەرێنی بە حكومەت بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە ڕوو و بڕیاری كۆتاییان لەم سێ ڕۆژەدا لەبارەوە بدرێت.

لای خۆیەوە، عەلی نزار سەرۆكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ڕایگەیاند: دەستپێكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان وەستاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سندوقی خانەنشینی كاریگەری لەسەر مافەكانیان دروستناكات"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فواد حسێن: لە ماوەی سێ ڕۆژدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد یەكلادەكرێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: عێراق دەتوانێت تا زیاتر لە یەك سەدەی دیكە نەوت بخاتە بازاڕەكانەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە لێبوردنی گشتی هەزار و 136 زیندانی لە عێراق ئازادكران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕدرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "ئه‌مریكا به‌شێك له‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌هێڵێته‌وه‌"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قاسم ئه‌عره‌جی: ئێمه‌ پێشنیازمان كرد پڕۆژه‌ یاسای حه‌شد دوابخرێت و له‌ هۆكاره‌كه‌ی مه‌پرسن

سەرەتا