23 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ڕێككەوتن لەبارەی دۆخی غـ.ەززە زۆر نزیكە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت لە ڕێككەوتنی غەززە نزیك بووینەتەوە، حەماسیش ڕایدەگەیەنێـت ئامادەن بەپەلە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا لەبارەی پرسی غەززە دەگەینە ئەنجامێكی باش. ڕاشیگەیاند: ڕێككەوتن لەبارەی دۆخی غەززە زۆر نزیكە.
ترەمپ بانگەشەی ئەوەشی كرد، قەوارەی زایۆنی بە مەرجەكانی ڕازی بووە و هۆشدارییشی دایە حەماس و ڕایگەیاند ئەمە دوایین هۆشدارییە بۆ ئەوەی حەماس ڕێككەوتن قبوڵ بكات و دیلەكان ئازاد بكات.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی "حەماس" ڕایگەیاند: لەڕێی نێوەندگیرەكانەوە هەندێك بیرۆكەی نوێیان لەلایەن ئەمریكاوە پێ گەیشتووە بۆ ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان و ئاگربەستی جەنگ. بزووتنەوەكە پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات، كە هاوكار بێت بۆ ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەر گەلەكەمان.
حەماس ڕاشیگەیاند: ئامادەین بەپەلە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئازادكردنی تەواوی دیلەكان، بەڵام پێویستە ڕوونی كۆتاییهێنان بە جەنگ ڕابگەیەنرێت و سوپا بە تەواوی لە غەززە بكشێتەوە و لیژنەیەكی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی غەززە دروست بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە