19 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
لە چالاكییەكی بەرەنگاریی فەڵەستینیدا چوار سەربازی ئیسرالى كوژران
پەیام
میدیای قەوارەی زایۆنی بڵاویكردەوە لە چالاكییەكی تایبەتی بەرەنگاریی فەڵەستینیدا چوار سەربازیان لە غەززە كوژراون.
ماڵپەڕە ئیسڕائیلییەكان بڵاویان كردەوە، لە كردەیەكی سەربازیدا، كە بەرەنگاریی فەڵەستینی لە ناوچەی جەبالیای باكووری كەرتی غەززە ئەنجامی داوە، بۆمبێكی چێنراو بە تانكێكدا تەقێنراوەتەوە و لەئەنجامدا چوار سەرباز كوژراون.
بەپێی زانیارییەكان چالاكییەكە كاتژمێر 5ی بەرەبەیان ئەنجامدراوە، دوای تەقاندنەوەی بۆمبەكە بە ستافی تانكەكەی سوپای زایۆنیدا، تەقە لە شۆفێری تانكەكەش كراوە. بەو هۆیەوە تانكەكە گڕی تێبەربووە و هەر چوار سەرنشینەكەشی كوژراون.
ماڵپەڕە زایۆنییەكان دەڵێن ئەم چالاكیەی فەڵەستینییەكان لەكاتێكدایە سوپای ئیسرائیلی لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدایە و ئامادەكاری بۆ پلانی لەشكركێشی و داگیركردنی تەواوەتیی شاری غەززە دەكات بۆیە ئەمە شكستێكی ڕوونە بۆ سوپا.
جێی باسە هێرشەكە لەكاتێكدایە سوپای داگیركەر پرۆسەی وێرانكاری و خاپووركردنی تەواوی باڵەخانە و ڕێگاكان لەناو شاری غەززە بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوە دانیشتووانەكەشی ناچار بە كۆچپێكردن بكات، هەر باڵەخانەیەك مابێتەوە بۆردومانی دەكات.
لای خۆیەوە كەتیبەكانی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس زنجیرەیەك چالاكیی لەژێر ناوی "گۆچانی مووسا" ڕاگەیاندووە و لە چەند ڕۆژێكی كەمدا ژمارەیەكی زۆر ئامێرو تانك و كۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە چەند ناوچەیەكی غەززە بەئامانج گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە