8 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆسهی بهئامانجگرتنی باڵهخانهكان بهڕێوهدهچێت
پهیام
سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی لە چوارچێوەی پلانە داگیرکارییەکانی خۆی، باڵەخانەی "ڕۆیا" کە دەیان خێزانی ئاوارەی لە خۆ گرتبوو، دوای ماوەیەکی کەم لە ئاگادارکردنەوەی دانیشتووانی، خستییە بەر هێرشەکانی خۆی و ڕووخاندی.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی لە چوارچێوەی پلانێکدا، تێکڕای باڵەخانەکانی کەرتی غەززە، بۆردومان و وێرانی دەکەن.
ماوەی چوار ڕۆژە بۆردومانی باڵەخانەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی دیکە بۆردومان کرا.
شایەتحاڵان لە ناوچەکە ڕایانگەیاند کە سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی دانیشتووانی باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی لە شەقامی جەمال عەبدولناسر لە کەرتی غەززە ئاگادار کردووەتەوە کە ناوچەکە چۆل بکەن و لە خێوەتەکاندا نیشتەجێ بن و دوای ماوەیەکی کەم بۆردومانی کردووە.
لە ئاکامی ئەو هێرشەی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی باڵەخانەی "ڕۆیا" بە تەواوی داڕما و زیان بەر چەندین خێوەتی نزیک باڵەخانەکە و نەخۆشخانەیەکش کە لە نزیکی بوو، گەیشت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە