1 رۆژ پێش ئێستا
231 جار خوێنراوەتەوە
شەش ئیسرائیلى لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە قودس كوژران
پەیام
ڕووداوێكی تەقەكردن لە قودس كوژران و برینداربوونی 21 جوولەكەی لێكەوتەوە، هێزە ئەمنییەكانی قەوارەی زایۆنیش هەڵمەتێكی ڕەشبگیرییان لە ناوچەكە دەستپێكردووە.
میدیا زایۆنییەكان بڵاویانكردەوە، لە ئاكامی ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شاری قودس كە لەلایەن دوو گەنجی فەلەستینییەوە ئەنجامدرا، شەش زایۆنی كوژراون و 15 دیكەش بریندار بوون.
ڕۆژنامەی هائارتز-ی زایۆنی بڵاویكردەوە، كە شەش زایۆنی لە ڕووداوەكەدا كوژراون و 15ـی دیكەش برینداربوون كە برینی 5 ـیان سەختن و سیانی دیكەیان برینەكەیان مامناوەندە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكییدان، بەڵام ئەوانی دیكە برینەكانیان سووكن.
پۆلیسی زایۆنی لە قودس رایگەیاند، هێرشەكە لەلایەن دوو كەسەوە ئەنجامدراوە كە فەلەستینی بوون و پێشینەی كردەوەی هاوشێوەیان نەبووە، بەڵام لەكاتی هێرشەكەدا تەقەیان لێكراوە و کوژراون.
هەروەها هێزە زایۆنییەكان ئەوەیان بڵاو كردەوە كە چوار گوندی فەلەستینی لە نزیك ڕووداوەكە گەمارۆدراون و ڕێگای چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە بە دانیشتوانەكەی نادرێت، بە ئامانجی دۆزینەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكە و دۆزینەوەی كەسانی پەیوەندیدار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە