24 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
دیبلۆماتكارێكی ئێرانی بە پاسپۆرتی عێراقی چووەتە میسر و دیارنەماوە
پەیام
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دەنگۆی دیارنەمانی ئەمیر مووسەوی، دیبلۆماتكاری وڵاتەكەی لە میسر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە پاسپۆرتی عێراقی چووەتە میسر.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردوەتەوە، ئەمیر مووسەوی پێشتر دیبلۆماتكار بووە لە وەزارەتی دەرەوە و ماوەیەكیش ڕاوێژكاری حكومەتی ئێران بووە، هەروەها چەند جارێكیش پۆستی باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتان وەرگرتووە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا هاووڵاتییەكی ئێرانییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، مووسەوی بە پاسپۆرتی عێراقی چووەتە میسر و لەوێ دیارنەماوە و، لەگەڵ نوسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لە میسر لە پەیوەندیداین بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ناوبراو بە حوكمی ئەوەی هاووڵاتییەكی ئێرانییە.
هاوكات، نەجاح محەمەد عەلی، چاودێری سیاسی ئێرانی ئەوەی بڵاوكردوەتەوە، كە ئەمیر مووسەوی لەسەر بانگێشتی ناوەندی لێكۆڵینەوەی میسری سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە و لە كاتی گەشتكردنیدا پاسپۆرتە ئێرانی و عێراقییەكەی رادەستكردووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بەو وڵاتە دەست بەسەر كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە