17 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا.. چالاكوانێكی سەرسەختی تڕەمپ و ئیسـرائـ,ـیل كوژرا
پەیام
بە فەرمی كوژرانی چالاكوانی ڕاستڕەی توندڕەو چارلی كیرك
كە لایەنگرێكی سەرسەختی تڕەمپ و قەوارەی زایۆنیە ڕاگەیەندرا، دوای ئەوەی دوێنێ لە
كاتی چالاكیەكدا تەقەی لێكرا.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە بڵاوكراوەیەكدا لە سۆشیال
میدیا ڕایگەیاند، "كیرك لە چالاكییەكی گشتیدا تیرۆركرا"، دەشڵێت: ئەو كەسایەتییەكی
نیشتمانی بوو كە بەرگری لە بەهاكانی ئازادی و دەنگی گەنجانی پارێزگار دەكرد"،
هەروەها هاوخەمی خۆشی بۆ خێزانەكەی و لایەنگرانی دەربڕی.
كیرك یەكێك بوو لە دیارترین چالاكوانانی ڕاگەیاندنی لایەنی
ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەمریكا و بە پشتیوانییەكانی بۆ ترامپ و پشتگیریكردنی ئاشكرای قەوارەی
زایۆنی و كۆمەڵكوژیەكانی غەززە ناسراوبوو، هەروەها بەردەوام ڕەخنەی لە هەر
فراوانبوونێكی سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرت، كە لەگەڵ
دروشمی "ئەمریكا یەكەم"دا یەكدەگرتەوە.
دوێنێ چوارشەممە دیمەنی تەقەكردن لە چارلی كیرك لە كاتی
چالاكیەكدا لە كەمپی زانكۆی یوتاڤالی بڵاو كرایەوە و سەرەتا وا ڕاگیەندرا كە بریندار
بووە، بەر لەوەی دواتر كوژرانی ڕابگەیەنرێت، پۆلیس دەستگیركردنی تەقەكەرەكەی ڕاگەیاند
بەڵام هۆكاری پشت هێرشەكە ئاشكرا نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە