4 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
لە نیپاڵ زیاتر لە ١٥ هەزار زیندانی لە گرتووخانەکان هەڵاتن
پەیام
لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەی لە نیپاڵ دژ بە حکوومەت ئەنجامدران کە بەهۆی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەریانهەڵدا و گیانلەدەستدانی ٣٥ کەسی لێکەوتەوە، زیاتر لە ١٥ هەزار زیندانی لە گرتووخانەکانی سەرانسەری وڵاتەکە هەڵاتن.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی The Kathmandu Post، بەرپرسانی نیپاڵ ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکوومەت گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٥ کەس بەرزبووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، خادگا پراساد شارما ئۆلی و زۆرێک لە وەزیرەکان دەستیان لەکارکێشایەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان توندوتیژی زیاتری بەخۆیەوەبینی و بووە هۆی تێکچوونی دۆخی ئاسایش لە وڵاتەکەدا.
هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر گرتووخانەکان، هەڵاتنی زیاتر لە ١٥ هەزار زیندانی ٢٥ گرتووخانەی سەرانسەری وڵاتەکەی لێکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە