4 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەشێوەیەكی دڕندانە كوژرا
پەیام
گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەشێوەیەكی دڕندانە هێرشی دەكرێتە
سەر و دەكوژرێت.
تەرمی گەنجێكی كورد لە شاری میدلزبڕۆ لە بەریتانیا دوای ڕۆژێك
لە كوشتنی دۆزرایەوە، بە وتەی شایەتحاڵەكان شەش كەس لە باخێكدا هەڵیانكوتاوەتە سەر
ئەو گەنجە، پاشان دەستگیریان كردووە و دواتر هەڵیانواسیوە و بەشێوەیەكی دڕندانە
پاش برینداركردنی كوشتوویانە.
ئەو گەنجە ناوی شكار نەجم حەمەیە و نزیكەی چوار ساڵە شاری
سلێمانیی جێهێشتووە و چووەتە بەریتانیا، میدیای بەریتانیا لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی
باخەكانی ناوچەكە و شوێنی تاوانەكە ڕایگەیاندووە: تاوەكو ئەمڕۆ كەس دەستگیر نەكراوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە