6 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی؛ قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی دەكات
پەیام
قەتەر بڕیاری دا میوانداری كۆبوونەوەی نائاسایی لوتكەی وڵاتانی
عەرەبی ئیسلامی بكات بۆ گفتگۆ دەربارەی هێرشە دوژمنكاریەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر
ئەو وڵاتە.
بە پێی سەرچاوەیەكانی هەواڵ كۆبوونەوەكە بڕیارە ڕۆژانی یەكشەممە
و دووشەممە بەڕێوە بچێت و هێرشی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر سەركردەكانی حەماس لە دەوحەی
پایتەختی ئەو وڵاتە تاوتوێ بكرێت.
هاوكات محمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیەكی
تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەمیم بن محەمەد ئالسانی میری قەتەر ڕایگەیاند، عێراق وەك سەرۆكی
كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی
كردووە، هەروەها كاریش دەكات بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك بۆ سەركردە و نوێنەرانی وڵاتانی
عەرەبی و ئیسلامی، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە
نیویۆرك، لەم مانگەدا.
ڕۆژی سێشەممە فڕۆكە جەنگیەكانی قەورەی زایۆنی هێرشێكی
غافڵگیریان بۆ سەر كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر
ئەنجام دا، بەڵام شكستی هێنا لە تیرۆركردنیان، هێرشەكەش كاردانەوەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی
بەدوای خۆیدا هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە