4 کاتژمێر پێش ئێستا 207 جار خوێنراوەتەوە

لیبیا.. 21 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستان دۆزرانەوە و عێراق دەیانگەڕێنێتەوە

پەیام

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە، 21 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستان دۆزرانەوە و ئارەزوومەندانە دەگەڕێنرێنەوە.

ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار كراونەتەوە، بەدواداچوونیان كردووە و توانیویانە 21 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستان بدۆزنەوە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە دەستگیر كرابوون.

ئەحمەد سەحاف ڕاشیگەیاند، ئەو كەسانە بە شێوازی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاكی لیبیاوە، ئێستا ئەو كەسانە لە باڵیۆزخانەی عێراق نیشتەجێ كراون و ڕێكارەكانی گەڕانەوەیان بۆ عێراق گیراوەتە بەر.

جەختیشی كردەوە, گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە ئارەزوومەندانەیە، باڵیۆزخانەی عێراق ئاسانكارییان بۆ دەكات و بەبێ بەرانبەر تكتی فڕۆكەیان بۆ دابین دەكرێت.

لیبیا وڵاتێكی كیشوەری ئەفریقایە و دەكەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، بەهۆی ئەوەی بەرانبەر ئیتاڵیایە لە بەری ئەورووپاوە, ماوەی چەند ساڵێكە بووەتە ڕێگای كۆچبەرانی نایاساییو ئەوانەی بەرەو ئەورووپا دەڕۆن، بەڵام ڕۆژانە هەواڵی دەستبەسەركردنی كۆچبەران لە لیبیا بڵاو دەبێتەوە و ئێستا وەك ڕیگایەكی ئاسان بۆ كۆچكردن هەژمار ناكرێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نیپاڵ زیاتر لە ١٥ هەزار زیندانی لە گرتووخانەکان هەڵاتن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. 21 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستان دۆزرانەوە و عێراق دەیانگەڕێنێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەشێوەیەكی دڕندانە كوژرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ململانێی كۆنگرێسی ئەمریكا و سەرۆكایەتی لەسەر دەسەڵاتی جەنگ

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین هاوكاری بەسەر 100 خێزانی بێسەرپەرشتی غەززەدا دابەش دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. چالاكوانێكی سەرسەختی تڕەمپ و ئیسـرائـ,ـیل كوژرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای لێسەندنەوەی متمانە لە حكومەتی فەرەنسا، وڵاتەكە لە دۆخێكی تەمومژاویدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشەكەی سەر قەتەڕ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی هێنایە دەنگ

سەرەتا