9 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
دەزگای بەخشین هاوكاری بەسەر 100 خێزانی بێسەرپەرشتی غەززەدا دابەش دەكات
پەیام
دەزگای خێرخوازیی بەخشین بەردەوامە لە بەدەمەوەچوونی خەڵكی
لێقەوماوی غەززە، ئەم جارەش تیمێكی بەخشین لە قاهیرەی پایتەختی میسر چالاكییەكی ئەنجام
دا و هاوكاریی بەسەر 100 خێزانی ئاوارە و بێسەرپەرشت و خاوەن منداڵی بێباوكدا دابەش
كرد كە خەڵكی غەززەن و ئاوارەی میسر بوون.
تیمەكەی بەخشین بە هاوكاریی خێرخوازانی كوردستان، جگە لە
دابەشكردنی یارمەتیی دارایی، نیوەڕۆخوانێكیشی بۆ خێزانە بێسەرپەرشتەكان و منداڵە بێباوكەكانی
غەززە ساز كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە