2 رۆژ پێش ئێستا
570 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومهر: ئەمەی ئێستا دەگوزەرێ مەترسیدارترین قۆناغە
پهیام ـ سلێمانی
سۆران عومهر، ئهندامی
ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی
فهیسبوك دهنووسێت: سەردانی هاوڕێ ڕەحمان غەریبمان كرد، گفتوگۆمان لەسەر زۆر پرسی پەیوەست بە ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ کرد، ئەو
ئازادی و مافەی کە لە ٢٠٢٥ دا بە دەبابەو درۆن گوزارشتی لێ دەکرێت و کردویانەتە قۆناغی
تۆقاندن و جڵەوکردن.
سۆران
عومهر دهڵێت: لە دوای ٢١ی ئابی ئەمساڵ سلێمانی لە
ململانێی دوو ئامۆزادا کە دەبابەو باجەرو درۆنی تێدا بەکارهێنرا، مەترسیدارترین شێوازی
تۆقاندنیان نیشان دا، برینێکیان کردە جەستەی ئەم شارە کە لەبیرناکرێ و ساڕێژیش نابێت،
دڵنیابن ئەو بێدەنگیەی باڵی بەسەر میدیاو کۆمەڵی مەدەنی و شەقامدا کێشاوە بە سەرکوت
بێ یان بە ئیرادە کڕین یان جڵەوگرتن ئێوە تێیدا براوە نین، چونکە زۆر شانازیتان دۆڕاندووە!
سۆران عومهر زیاتر دهنووسێت و دهڵێت: ئەمریکاو
بەریتانیاو وڵاتانی ئەوروپا بەرپرسیارە لەو چەکانەی بەیەکێتی و پارتیە، ئەنجومەنی
ئاسایشی هەرێمیش بەرپرسە لە هەموو ئەو چەکدارانە کە هەرلایەکیان ئەویتر تۆمەتبارەکات
بە هەوڵی تیرۆرو دادگاش بەکاردەهێنن بۆ حوکمدانی یەک، ئەمەی ئێستە دەگوزەرێ مەترسیدارترین
قۆناغە بۆ ئاسایش و سەلامەتی و پرسی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ! کەی بیانەوێ
بەدۆسێیەک لەگاڵتەجاڕیەکدا کەناوی دەنێن دادگایی زیندانیت دەکەن یان لە کردەوەیەکی
تەمومژاویدا ماتۆڕ سوارێکت بۆ دەنێرن یان درۆنێکت لێ دەدەن و ئەیخەنە سەر وڵاتێکی
دراوسێ.
سۆران عومهر له كۆتاییدا دهڵێت: یان ئەو دۆسێی کە سەرۆک حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی پێ
دادگایی دەکەن گوایە وێنەی ئافرەتێک گیراوە! ئەگەر لەسەر ئەو بابەتانە خەڵک دادگایی
بکرێ ئەوە کەسانێکی زۆری ناو هەندێ دەزگای ئەمنی دەبێ لەسەری لەسێدارە بدرێن!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە