2 رۆژ پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵەبجە هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دژی دامەزراندنی 52 كەس دەكەن

پەیام

لە سێیەمین گردبوونەوەیاندا لە بەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، كە تا ئێستا دانەمەزراون، دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە فشارەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دامەزراندنی 52 كەس كە بە "تەزكیەی حزبی و خزم خزمێنە"دامەزراون.

دەرچووە دانەمەزراوەكان لە گردبوونەوەكەدا، داوای شەفافیەت و دادپەروەرییان لە پرۆسەی دامەزراندندا دەكرد.

بە وتەی نوێنەرانی دەرچووان، ئەو 52 كەسەی دامەزراون، مەرجەكانی دامەزراندنی گشتییان تێدا نییە و تەنها لەسەر بنەمای پەیوەندی حزبی و خزمایەتی وەرگیراون، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی لەنێو دەرچووانی دیكەدا لێكەوتووەتەوە كە ساڵانێكی زۆرە چاوەڕێی دەرفەتی كارن.

دەرچووە دانەمەرزراوەكان ڕایانگەیاند، كە چیتر قبوڵ ناكرێت دەرفەتی كار بە تەزكیەی حزبی و بە پشتوپەنا بدرێت بە خەڵك، لە كاتێكدا سەدان گەنجی خاوەن بڕوانامە لە ماڵەوە دانیشتوون و بێكارن.

ئەو دەرچووانە ئاماژەیان بەوەش دا، كە ئەوان هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە و گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی كە هەفتەی داهاتوو دۆسیەی ئەم دامەزراندنە نایاساییە ببەنە دادگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین لە میسر هاوكاری بەسەر خەڵكی لێقەوماوی غەززەدا دابەشكردەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکان لە سەرووى 30 پلەیە و تەنیا گەرمیان 41 پلەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵەبجە هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دژی دامەزراندنی 52 كەس دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران عومه‌ر: ئەمەی ئێستا دەگوزەرێ مەترسیدارترین قۆناغە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراوی هه‌ڵه‌بجه‌ دژی دامه‌زراندنی 52كه‌س ناره‌زاییان ده‌ربڕی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌یتوانی كۆبوونه‌وی ئاسایی خۆی بكات و به‌ ناچاری كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌نجامدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    میدیایه‌كی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات

سەرەتا