21 کاتژمێر پێش ئێستا
240 جار خوێنراوەتەوە
پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکان لە سەرووى 30 پلەیە و تەنیا گەرمیان 41 پلەیە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش لە زۆربەى ناوچەکان لە سەرووى 30 پلەوەیە و تەنیا گەرمیان 41 پلەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 12-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە .
سبەى شەممە 13-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە :
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی
2025-09-12
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە