2 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران عەلیڕەزا تەنگسیریی ڕاگەیاند، كە پێشتر سوپای ئیسرائیل كوژرانی ڕاگەیاندبوو، دەشڵێت "بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن".
لە بەیاننامەكەی سوپای پاسداراندا هــاتووە: "تەنگسیری دوای ئەوەی سەرپەرشتی چەندین هێرشی كرد بۆ سەر ژێرخانەكانی" دووژمن "و خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمریكی، لە كاتی ڕێكخستنەوەی هێزەكان و بەهێزكردنی قەڵغانی بەرگریی دوورگە و كەناراوەكانی ئێران، بە سەختی بریندار بوو و دواتر بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانی لەدەست دا".
سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندووە "هەروەكچۆن بە كۆچی ڕێبەرانی وەك خومەینی و خامنەیی، ڕێڕەوی شۆڕش نەوەستا، بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانیش كارەكانمان بەهێزتر دەبن، هەروەها سەربازانی هێزی دەریایی سوپا گورزی جەرگبڕیان لە" دووژمن "داوە و بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی مەیدانی جەنگ لە گەرووی هورمز".
عەلیڕەزا تەنگسیری لە ساڵی (1962) لە شارۆچكەی تەنگسیر لە پارێزگای بوشەهر لە دایكبووە و چەندین پلەی لە ڕێزەكانی سوپادا هەبووە و، دواجار فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران بووە و لە هێرشێكی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران گیانی لەدەستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە