2 کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

پەیام 

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە ئێستادا ئەنجامی دەدات پەرەسەندێكی گەورەیە و ئەنجامەكانی بە تەواوی نادیارن.

فریدریچ مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەو ململانێیەی ئێستا جۆرێكی جیاوازە لە جەنگ و هۆشدارییشی دا كە واشنتۆن و تەلئەبیب بێ ئەوەی هیچ ستراتیژییەكی ڕوونیان هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بەم بارودۆخە ئاڵۆزە و گۆڕینی ڕژێمی ئێران، بەشێوەیەكی زۆر تێیدا ڕۆچوون.

لە میانی كۆنگرەی ڕۆژنامەیەكی وڵاتەكەی، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختی لەوەش كردەوە "هەوڵەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ گۆڕینی ڕژێم لە تاران سەركەوتوو نابێت. ئاماژەی بە هەوڵە سنووردارەكانی وڵاتانی ئەوروپاش بۆ كاریگەری خستنە سەر بڕیارەكانی ئیسرائیل دا". 

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو جەنگە ماڵوێرانكەرە كۆتایی بێت و وتی: ئەو دوو وڵاتە لە جیاتی گەڕان بەدوای چارەسەر، زیاتر لە جەنگەكەدا قووڵ دەبنەوە و ئاشتی ناوچەكە دەخەنە مەترسییەوە.

ئەو وتیشی: ئەڵمانیا ئامادەیی بۆ هەر ئەركێكی نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دوابەدوای جەنگ هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێم وایە گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ڕوویداوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت بۆ ئەمریكا: ئامانجەكانی جەنگی سەر ئێرانمان بۆ ڕوونبکەرەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەنەدا قوتابخانە ئیسلامییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان ڕوو لە زیادبوونن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: گەورەترین كۆمپانیای چینی پێداویستی تەكنەلۆژی بۆ ئێران ناردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "لەسەدا 64ى ئەمریكییەكان لە شێوازی مامەڵەكردنی ترەمپ لە جەنگ لەگەڵ ئێران ناڕازین"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گه‌شبینین به‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێراندا

سەرەتا